ئەدبیاتشێعرکلاسیک

لێهاتوویی بە قەڵافەت نیە

پاشایەک چەند کوڕی دەبن، لە نێو ئەو کوڕانە دا یەکێکیان کورتەباڵا و ناحەز و ئەوانی دی هەموویان کەڵەگەت وجوانچاک بوون. شازادە کورتەباڵاکە هەرچەند زۆر زانا و ئازا بوو، لە لای بابی قەدر و ڕێزێکی ئەوتۆی نەبوو و پاشا بە چاوی سووکەوە لێی‌دەڕوانی. کوڕەکە هێندێک جار وەبیر پاشای دەخستەوە کە هونەر و لێهاتوویی بە جوانی و بەژن و باڵا نیە، بەڵام بابی گوێی لێ نەبوو.

ماوەیەک پێ‌چوو، شەڕێکی دژوار لە نێوان ئەوان و پاشایەکی جیرانیان ڕووی دا. کاتێک دوو لەشکرەکە لەبەرامبەر یەکتر ڕاوەستان، شازادەی کورتەباڵا پێش هەمووان چووە مەیدانێ، نەڕراندی و گوتی:

“دڵنیا بە ڕۆژی شەڕنابینــــــــــــــی هەرگـــــیز پشتی من

ئەو سەرە ئی منە لە نێو گۆمــــــــــیلکە خوێـنان کەوتووە

پیاوی شەڕکەر ڕۆژی شەر یاری بە خوێــنی خۆی دەکا

ئەو کەسەی ڕاکا، گەمەی بە خوێنــــی هێزێک کردووە”.

( آن نە من باشم کە روز جنــگ بینی پشت من

آن منم کاندر میان خاک و خون بیـــــنی سری

آنکە جنگ آرد بە خون خویش بازی میــــکند

روز میدان، وانکە بگریزد بە خــــــــــون لشکری.)

پاشان خۆی بە لەشکری دوژمن دادا، چەند کەسی لێ‌خستن، گەڕایەوە، وەپێش لەشکرەکەی خۆیان کەوت و هانی دان کە ئازایانە بە گژ دوژمن دا بچن. دەڵێن سەرەنجام لە سایەی ئازایەتی و لێهاتوویی ئەو دا، لەشکرەکەی بابی کە بە ژمارە لە لەشکری بەرامبەریان کەمتر بوون، شەڕەکەیان بردەوە و دوژمنیان تێک‌شکاند. پاشا و سەردارانی سوپاکەی سەرسام مان، زۆریان ئافەرین لێ‌کرد و پێیان هەڵگوت.

کوڕەکە ئەوجارڕووی دە بابی کرد و گوتی:

“ئەی ئەو کەسەی منت ســـــووک هاتە بەرچاو

پێت وا نەبێ هەرچی زلــــــــــــــــــــــــــــە بەکارە

ڕۆژی شەڕێ ئەسپـــــــی کز دەفریــــــــــــات دێ

کەچی ئەودەم گای دابەســـــــــــــــتە سەربارە.”

( ای کە شخص منت حقیـــــر نمود

تا درشتی هنر نپنــــــــــــــــــــــــداری

اسب لاغرمیـــــــــــــــــــــان بەکار آید

روز میدان نە گاو پــــــــــــــــــــرواری ).

• گێڕانەوەی داستانەکە، وەرگێڕانی دەقاودەق نیە و زۆر بەکورتی، تەنیا لە بەر تێگەیشتنی دۆخی ئەو دوو چوارینەیە بووە. سەردێڕەکەش بۆخۆم دام‌ناوە.

وەرگێڕانی دوو چوارینەی سەعدی و کورتەی حیکایەتێک لە “گولستان”ــەکەی

Related Articles

وەڵامێک بنووسە

Check Also
Close
Back to top button