
نووسین : Vegard Martinsen
وەرگێڕان: ئیبراهیم ساڵحڕاد (لاجانی)
تکایە بۆ هێنانەخواری کتێبەکە دوکمەی خوارەوە داگره
-
- ئیبڕاهیم ساڵحراد (لاجانی) ساڵی ١٩٥٩ی زایینی لە گوندی دەڵاوانی سەر بە ناوچەی پیرانشار لەدایکبووە. بەهۆی هەلومەرجی بنەماڵەیی و تێکۆشانی باوکی لە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتدا، هەر لە منداڵییەوە ئاوارەی گەرمێن بوون و لە سەرەتای ساڵی ١٩٦٢ەوە چارەنووسی بە تێکۆشانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە گرێ دراوە.
- خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی لە شارەکانی سەنگەسەر و کۆیە تەواو کردووە. دواتر خوێندنی ئامادەیی و زانکۆی لە شارەکانی سلێمانی، هەولێر و موسڵ گەیاندووەتە ئەنجام. پاشان ئیبڕاهیم ساڵحراد بووەتە پێشمەرگە و لە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێراندا خەباتی کردووە و بەرپرسایەتیی جۆراوجۆری له ئەستۆ گرتووە.
- ساڵی ١٩٩٧ بەهۆی کێشەی کەسی و بنەماڵەیی و نەخۆشیی هاوسەری، بە ناچاری ڕووی لە هەندەران کردووە و لە وڵاتی نۆروێژ نیشتەجێ بووە.
- لە نۆروێژ، کاک ئیبڕاهیم لە تەنیشت کارکردن درێژەی بە خوێندنی ئەکادیمی داوە. ناوبراو خاوەنی سێ بڕوانامەی باچلەرە لە بوارەکانی مامۆستایەتی، پێداگۆگیی مافەکانی مرۆڤ، و کۆمەڵناسی؛ هەروەها بڕوانامەی ماستەری لە تێگەیشتن و کارکردن لە کۆمەڵگە فرەکولتورەکاندا بەدەست هێناوە. ئێستا ئیبڕاهیم ساڵحراد وەک مامۆستا (مودەریس) لە کۆمۆنی مۆس کار دەکات.
- کاتی ئازادی بە نووسین و وەرگێڕان بەسەر دەبات. وتار و بابەتی زۆری لە ماڵپەڕە کوردییەکاندا بڵاو بوونەتەوە و چەندین کتێبی لە زمانی نۆروێژییەوە وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی، کە زۆربەیان لە بواری ئەدەبیاتی مافی مرۆڤ و فەلسەفەدان.




