ئەدبیاتشێعرکلاسیک

دۆڕاو

محەممەد ئەحمەدیان

دۆڕاو

کە شای چاوانی مەستی کەوتە پشت برژانگی سەرباز

نەوەستا ئەسپی دڵ، بێ بیر و تەکبیر دای قەڵەمباز

بە مەستی تێگەیی دڵ، زۆر بە مەستی کەوتە کایە

دەنا کایەی دڵ و شاجوانی چاوی کوا ڕەوایە

بە جوانیی، جوانی چاوی پر خوماری کایەکەی کرد

بە زانایی، بە زامی دڵمی زانیی و ئاچمەزی کرد

لە کۆتایی لە لای پیادەی مژووڵی هێرشیک هات

ئیتر یەکسەر دڵم بێ هیچ تەکانێک بوو کش و مات

Related Articles

وەڵامێک بنووسە

Back to top button