لێکۆڵینەوەمێژوویی

“لەوات” یان نێربازی لە مێژووی ئیسلامدا

گۆران ئەمیری :

ماوەیەکە لە زۆربەی تلویزیونە فارسییەکان و سایت و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، هەرایەکی هەراو لە سەر بابەتی نێربازی لە نێوان پیاوانی ئایینی و دەستەڵاتداران و بەرپرسانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بڵاو بۆتەوە و بە سەر سوڕمانەوە ئەو رووداوانە باسی لێدەکرێت.

بە پێی گەلێک بەڵگەی حاشاهه‌ڵنه‌گری مێژوویی بابەتی نێربازی لە نێوان موسڵمانانی باوەڕدار و کۆنەپەرست دا، وەک چۆن لێنانی شۆرباوگۆشت لە نێو خەڵکی لوڕستاندا باوە” نێر بازی” ش لە مەکتەبی ئاخوندی شیعەدا بۆتە نەریت و دابێکی ئاسایی!!

۱۴۰۰ سال بەر لەئێستا، لە دەستپێکی ئایینی ئیسلام و گەرمە دەستەڵاتی پیامبر، سەلامی خوای لەسەر بێت، کڕین وفرۆشی کیژ و کوڕ ڕێگا پێدراو بووە. لە گەلێک ئایاتی قورئانی کەریمیشدا ناوی کۆیلە (غولام) وەک مڵکی کۆیلە دار ئاماژەی پێکراوە. کۆیلەدار مافی پێداراوە لە هەموو بارێکەوە چۆنی پێ خۆش و باش بێ کەڵکی لێوەرگرێ ، بیفرۆشێت یان وەک دیاری بیدا بەکەسی تر.

بەپێی زۆر سەرچاوەی مێژوویی پەیامبەری ئیسلام،” دروودی خوای لە سەر بێت” خۆی خاوەنی ٤٦ ژن و دەیان غولام وکەنیز بووە و ئیمام عەلی خەڵیفەی چوارم، خاوەنی ٩ ژن و ١٧ کەنیز و چەندین کۆیلە بووە، ئیمام حەسەنی موجتەبا لە حەرەمسەرکەیدا بە سەدا ژن و کەنیز و کۆیلەی هەبووە !! .

لەو مێژووی ئیسلامدا “کۆیلە جوانەکان وەک دیاری و پاداشتێکی بەنرخ بۆ ئیمانداران؛ لەبەرچاو گیراوە. پەیامبەری ئیسلام “سەلامی خوای لەسەر بێت” بە کافران بەڵێن دەدات ئەگەر باوەڕ بە ئایینی پیرۆزی ئیسلام بێنن؛ لە بەهەشتدا ئەوەندەی بیانەوێت “کۆیلەی سپی پێست ” یان پێدەدرێت.

وا دەردەکەوی لە لای باوەڕمەندانی گەورەی ئیسلامی کوڕی مناڵ و هەرزەکار لە نێوان ١٠ -١٤ ساڵ زۆر زیاتر لە ژن بایخی سێکسی پێدراوە.

بۆیە هەموو بەڵێنەکانی بەهەشت لەسەر بنەمای چێژی پیاوان داڕێژراون و هیچ کۆیلەیەکی ئاسمانی بۆ ژنانی باوەڕدار بەڵێنی نەدراوە. جگە لەوەش لە قورئانی پیرۆزدا سزای حەد و قامچی تەنها بۆ “زینا” دیاری کراوە و لە هیچ شوێنێکی قورئاندا باسی سزای “نێربازی” نەکراوە.

١٣٠٠ ساڵ بەر لە ئێستا

خەلیفەکانی ئومەوی زۆرجار لە ژێر باندۆڕی ئاماژەکانی ڕاستەوخۆی قورئان بە ناوی “غلمان” بەکارهێنانی سێکسی کۆیلە لە دەرباری خەلیفە و سەرۆکەکانی، کردارێکی ئاسایی بووە. ئەوان لە جیاتی “حەرەمسەرای کەنیزان” حەرەمسەرای کۆیلەکانیان کردۆتە باو.

لە دەورانی دەستەڵاتی خەلیفەکانی ئومەوی لە وڵاتانی ئێران و عێڕاق وسووریا و تورکیا و میسر ، کۆڕی پێنەگەیشتووی مێرمنالی جوانچاک دەکڕدران و بۆ حەرەمسەرای خەلیفەکان و گەورە پیاوان و دەستەڵاتدارانی ئیسلامی بەڕێ دەکران زۆر جاریش لە لایان ئەمیرانی ئیمپراتووری ئیسلامی مناڵی هەرزەکار وەک دیاری پێشکەشی حەرەمسەرای خەلیفە دەکرا. زۆربەی ئەو کۆیلانە تەمەنیان لە نێوان ٨-١٤ ساڵ بوو، بۆ ئەوەی هیچ تایبەتمەندییەکی پیاوانەیان تیدا بەدی نەکرێ زۆر زوو دەخەسێندران و یەختە دەکران.

کارتێکەری خەساندن دەبۆ هۆی ئەوەی کە هەتا هەتایە تووکی ڕیشیان سەر دەر نەهێنی و پێستیان لوس و نەرم و بێ موو بمێنێتەوە و دەنگیشان بۆڕ نەبێت و ناسک و ژنانە ببیسرێ. خولەفای ئومەوی لە و کارەدا خیبرەی تەوایان بوو

لە هەر حەرەمسەرایەکدا نزیک بە ١٠٠ کۆیلەی مێرمنداڵ و گەنجی جوانچاک بەخێو دەکران کە هەموو کات بۆ کاری سیکسی و بۆ نوستن لە دیوی خەوی پیاو ماقوڵانی بارەگای خەلیفەی موسڵمانان و میوانە تایبەتێەکانیان ئامادە دەکران.

دوای هێرشی سەلجوقیەکان و سەقامگیر بوونیان لە ناوچەیەکی بەرفراوانی ئاسیا، دەستەڵاتی تورکانی موسڵمان وەک هێمای دەسەڵاتێکی زەبەلاح و گەورەی ئیسلام خۆی دەرخست و بۆ چەندین سەدە بە سەر بەشێکی زۆر لە ئاسیا و ئەوروپادا زاڵ بوون. لە دەورانی دەستەڵاتی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی گشت سنوورەکانی پەیوەندی سێکسی لەگەڵ منداڵ و کۆیلە بەزێندرا. بەجۆرێک “بەخێوکردنی کۆیلە” ببوو بە بازرگانییەکی بەسوود و گرنگ، تەنانەت بۆ بەشؽک لە بازرگانانی کوێلەدار وەک کونی ڕسق چاوی لێ دەکرا!!

لەسەرانسەری جوغرافیای ژێر دەستەڵاتی عوسمانی، والی و حاکمانی حکومەتی عوسمانی کوڕی گەنجی جوانچاک و هەرزەکارێان لە نەتەوە جیاوازەکانی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی وەک (بولغاری، سلاڤی، کرێتی، یۆنانی، قوبرسی و هتد…. ) هەڵدەبژارد و بە زۆر لە دایک و باوکیان جیا دەکردنەوە و پۆل پۆل بۆ حەرمسەراکانی خەلیفەی موسڵمانان لە ئیستانبوڵ و ئانتاکییە بەڕێ دەکران.

بۆ سەلماندنی ئەم ئیدیعایە دەکرێ وەک بەڵگە ئاماژە بە زنجیرە  مێژووییەکانی تلویزیونی تورکیا بکەین کە بە ڕوونی لە سەر ڕاست بوونی ئەم بابەتانە پێداگری دەکەن، لەوانەش زنجیرە درامای تەلەڤزیۆنی “خۆڕەم سوڵتان و…”. کە لە نووسراوەکانی کازانتزاکیسدا، دووپات کراونەتەوە. پەیوەندی سێکسی لەگەڵ کوڕانی هەرزەکار وەک پرسێکی تەواو ئاسایی لە کۆمەڵگەی ئیسلامیدا و لە بەشێک لە چیرۆکەکاندا بە ڕوونی باسی لێکراوە.

٤٠٠ ساڵ پێش ئێستا

سەفەویەکان شێوازی حەرەمسەرا و کۆیلەدارییان لە سولتانەکانی عوسمانی کۆپی کرد .

ئەم بابەتە لە کۆتایی دەسەڵاتی سەفەوی پەرەسەندنێکی بەرفراوانی بەخۆیەوە بینێ بەجۆرێک کە لە کاتی هێرشی مەحەموودی ئەفغان بۆ سەر ئیسفەهان زیاترلە ١٣٠٠ کۆیلە وکەنیز لە کۆیلەخانەی شا سوڵتان حوسێن بە ڕەزامەندی پادشای سەفەوی وەک کۆیلە بەسەر ژێنەڕاڵەکانی مەحموودی ئەفغاندا دابەشکران.

مەحەمەد ئیبراهیم باستانی پاریزی لە کتێبی” سیاست و اقتصاد عصر صفوی” دا باسی هێرشی شا عەباسی سەفەوی بۆسەر گورجستان دەکات.

پێش دامەزرانی حکومەتی قاجارەکان، وڵاتی گورجستانی ناموسوڵمانی ئەمڕۆ، کە بەشێک لە خاکی ئێران بوو هاوکات لەگەڵ ئیمپراتۆری روسیش هاوسنوور بوو.

هەر کات گورجستان خۆی لە دانی باج وخەڕاج بە دەوڵەتی ناوەندی گێل کردبا دەبوو بەئاتۆ و ئەنجەت بۆ هێرشێکی بەربڵاوی سەربازی. به حوکمی مەسیحی بوون و ناموسڵمان بوونی گورجستان و ئەرمەنستان و ژن و پیاو و گەنجانی جوانچاک، وڵاتەکەیان دەکەوتە بەر هێرشی و پەلاماری بەربڵاوی پادشا موسڵمانەکانی ئێرانی سەفەوی .

زۆربەی پاشا موسڵمانە شیعەکان نێرباز و مناڵ بازبوون و بە ئاشکرا و بێ شەرم و بەبێ پرینگانەوە کوڕی هەرزەکاریان بۆ کاری سێکسی بەخێو دەکرد.

شا عباسی یەکەم و شا تەهماسبی سەفەوی بە دەیان جار بە بەهانەی سەرپێچی گورجێیەکان لە فەرمانی شای سەفەوی، بە لەشکرێکی بێ ژمارەوە بەسەر حکومەتی خۆجێی گورجستانیاندا دەدا. دوای کوشتنی دەیان هەزار کەس و سەرکوتکردنی لادەران، بە دەیان هەزار مناڵی کەم تەمەن، بەتایبەت کوڕانی هەرزەکار، وەک دەستکەوتی جەنگی لەگەڵ خۆیان دەهێنا. ئەم کوڕە مێر مناڵانە، لە نێوان سەرکردەکانی لەشکری دابەش دەکران. پشکی شای ئێران یەک لە سەر پێنجی سەرجەم تاڵان و بەدیل گیراوەکان بوو. دیارە جوانچاک ترینی ئەم مێرمناڵانە لەلایەن سەرکردەکانی لەشکریەوە وەک سەوقات بە شای سەفەوی پێشکەش دەکرا.

ئەم کوڕ و کچە دیلانە لە حەرەمسەراکان یان لە ماڵی سەرکردەکان وەک کەنیز و کۆیلە بۆ کاری سیکسی یان بۆکاری ناوماڵ تەنانەت بۆ فرۆشتنیش کەڵکیان لێوەردەگیرا.

لە بیرمان نەچێ دوای ئەوەی شڕ و وڕ دەکران، لێیان وەڕەز دەبوون و لە شاری ئیسفەهان بەڕەڵایان دەکردن . لێ لەکاتی ئازادبوونیشاندا بۆ دابینکردنی بژێوی ڕۆژانە دەستیان بە لەشفرۆشی دەکرد. مناڵانی دوێنێ و پیاوانی ئەمڕۆ وەک ژنانی هەرزە بەدوای موشتەری دا دەگەڕان. ئەم شێوە هەڵسوکەوت و کەش و هەوایە ببوو بە کردەوەیەکی ئاسایی. لەسەردەمی شاعەباسی یەکەم زیاتر لە دە جار هێرش کرایە سەر گورجستان. هەموو جارێش دەیان هەزار کۆیلەی مناڵیان وەک دەسکەوتی شەڕ لەگەڵ خۆیان دەهێناوە. دیارە لە ئەگەری نافەرمانی و سەرپێچی لە ویست و خواستی خاوەن کۆیلەکان بێ بەزەییانە دەکوژران.

نزیک بە ٣٠٠ ساڵ بەر لە ئێستا، لەدەسپێکی دەستەڵاتی شاکانی قاجار، بە چاولێکەری لە حکومەتەکانی پێشووی ئیسلامی وبەردەوام بوون لەسەر هێڵ و ڕێڕەوی حکومەتی شیعەی سەفەوی  لە تەنیشت حەرەمخانەی ژنان؛  بە شێوەیەکی بەرفراوان شوێنی تایبەتیان بۆ غولامان ساز دەکرد و پێک دەهێنا .  دوای خەساندن و یەختە کردنی کۆێلە کان، وەک شمشیری دوو دم  بە چپ و راست  بۆ کاری خزمەتگوزاری لەحەرەمخانەی ژنان یان  پێشکەشکردنی کاری سێکسی بۆ پیاوانی دەربار کەڵکیان لێوەردەگیرا. 

لە کتێبی کیژی وەرزێر ” دختر رعیت” لە  نووسینی م.بێهئازین  و کتێبی  رەنج “محنت” لە نووسینی مەسعودی زەرگەر لە چوارچێوەی ڕۆماندا ڕووداوەکانی پەیوەست بە منداڵ و هەرزەکارانی کاسترکراو  (یان یەختە کراو)  دەگێڕنەوە. سەدەونیوێک لەمەوبەر  دوای پەرەسەندنی زیاتری شیعە گەری  لە مەدرەسەکان، لە هەموو دەقە ئیسلامییە شیعیکاندا و ڕیسالەی هەموو موجتەهیدەکانی شیعە و لێکدانەوەی پیاوانی ئایینی ئیسلامی شیعە* کەسانی  زۆر بە ناوبانگ*  لەوات و پەیوەندی سێکسی لەگەڵ منداڵان بە ناوی جیاواز لەوانە “تەفخیز”؛  “ڕاڤاتی” و چێژی سێکسی  ڕێگەپێدراو و پەسەندکراوە.  تەنانەت پاداشتی ئەم کردەوانە لە پاش مەرگ بەڵێنی و موژدەی   پاداشتی گەورەیان  پێدراوە. (ڕیسالەتی خومەینی؛ بۆروجێردی؛ بێهجەتی و…)؛  “توضیح المسائل ” و “بهارالانوار” و “مفاتیح الجنان ” و هتد….. پڕن لەم جۆرە فەرموودە و ڕیوایەت ئانە کە لە سێکس ولەوات لەگەڵ منداڵان ستایش دەکرێ. زیاتر لە سەد ساڵە نێربازی لە نێو خوێندکارانی مەدرەسە دینیەکان وەک چێژێکی حەڵاڵ بڵاوبۆتەوە و پراکتیزە کراوە. بە ئاشکرا هەتا ئێشتاش لە مەدرەسە دینیەکانی شیعە نێربازی بە چڕی  بەردەوامە.

ڕووداوی هەڵهاتنی شەوانەی سولەیمان مەنسوور، خوێندکاری گەنجی ئەندەنوزیایی لە مەدرەسەی عیلمیەی ئایت اللە سەفایی لە شاری قوم دەنگدانەوەیەکی هەراوی لێکەوتەوە.

لە ساڵی ١٣٨٥ هاوپۆلەکانی سولەیمان مەنسوور  بە گروپ، دەستدرێژی سێکسی دەکەنە سەر.  ئەو کردەوە و دەیان کارەساتی دیکە، سێکسی بەکۆمەڵ وبە گروپ لە نێوان شاگردانی مەدرەسەی دینی میهر بوو بە باو.

 ماوەیەک بەر لە ئێستا ژمارەیەکی زۆرلە مێدیاکانی ئێرانی  ئاشکرایان کرد کە چۆن قورئانخوێنە ناسراوەکان دەستدرێژی دەکەنە سەر منداڵان، تەنانەت مناڵانی  دارودەستەی بەێتی ڕێبەریش لەو تاوانکاریانە بێ بەش نەبوون.   دەستدرێژی سێکسی( سعید طوسی) سوگلی خامنەیی و ماموستای قورئان خوێن و قاری قورئان یەک لەم   نموونانەیە.

سەرەڕای  دەیان سکاڵای تۆمار کراو لە سەر( سعید طوسی) بە فەرمانی خامنەیی ئەم ڕوداوە قێزەونە دیزە بە دەرخۆنە کرا . دەنگۆی پەوەندی سێکسی خامنەیی و سعید ت طوسی لەمێژە ساڵە لەنێو خەڵکی ئێران زار به زاردەگەڕێ.

لەسەر یەک  لەوات لە نێوان گەورە پیاوانی ئایینی شیعە لە بن گوێی حکومەتی ئاخوندی و لەسایەی بێدەنگی ڕەهای ڕێبەری کۆماری ئیسلامی حەزرەتی آیت‌الله خامنەیی و مەراجیعی تەقلید و زانایانی دیکە؛  لە ناو حە وزەکانی عیلمییە بۆتە نەریتێکی ئاسایی .

 کە وابوو بۆ چی دەبێ لەواتی حجت‌الاسلام والمسلمین میهدی حەق شناس لە گەل ئاواڵزاواکەی ببێ بە جێگای سەر سوڕمان  و پرسیاری نوێ ساز بکات؟.

Related Articles

وەڵامێک بنووسە

Back to top button