![ئازار و ئەزموون](https://usercontent.one/wp/www.nuser.net/wp-content/uploads/2022/02/Azar-u-ezmun-644x470.jpg)
کتێبی ”ئازار و ئەزموون” هەڵبژاردەی بیرەوەرییەکانی پێشمەرگەیەکە کە ماوەی دەساڵ لە نزیکەوە شاهێدی ڕووداوەکانی ناو بزووتنەوەی کوردستان و تێکۆشانی پێشمەرگەی ڕۆژهەڵات بووە. لەم کتێبەدا هەوڵم داوە وێژدانێکی زیندووی ناو ڕووداوەکان بم و تا ئەو شوێنەی کراوە ڕووداوەکان وەک خۆیان بۆ خەڵک و خوێنەرانی کتێبەکە بگێڕمەوە. تاڵترین بەشی کتێبەکە ڕووداوەکانی شەڕی خۆکوژی نێوان دوو حیزبی کوردیی و ئاسەوارە کاولکارانەکانین کە خۆم لە نزیکەوە بەشدار و شاهێدیان بووم. هیوامە گێڕانەوە و تۆمارکردنی ئەم ڕۆژ و ڕووداوە تاڵانە ببنە عیبرەت، و ئازارەکانی لای هەموان ببنە ئەزموون بۆ دواڕۆژ.
حاتەم مەنبەری
تکایە بۆ هێناخوار و خوێندنەوەی کتێبەکە دوگمەی Download داگرە