سیاسیکتێبلێکۆڵینەوە

جەوهەر و کاکڵەی مافەکانی مرۆڤ

نووسینی

Vibele Blaker Strand

Kjetil Mujezinovic Larsen

وەرگێڕان: ئیبراهیم ساڵح‌ڕاد (لاجانی)

ئــەم کتێبە بریتییە لە کورتەباســێک ســەبارەت بەو مافو ئازادییانەی مرۆڤ کە لە سیســتەمو میکانیزمە نەتەوەییو نێونەتەوەیییەکانی پاراستنی مافی مرۆڤ دا، دەپارێزرێن. مەبەست لەو کتێبە ئەوەیــە کە هەموو ئەوانەی دەیانەوێ لەســەر مافەکانی مرۆڤ زانیاری وەدەســت خەن، بێئەوەی پێویســت بێ لە پێش دا ســەبارەت بە بابەتەکە زۆر بزانن، بتوانن بیخوێننەوەو کەڵکی پێویســتی لێوەرگرن. لەبەرئەوەی تێکۆشاوین کە تەنیا جەوهەرو کاكڵی باسەکان بخەینە بەرباس، بابەتەکان بە کورتی داڕێژراون. بەاڵم لە هەمان کاتدا، هەوڵمان داوە سەرچاوەی جۆراوجۆری دیکە لە کۆتایی بابەتەکان دا، بۆ ئەو خوێنەرانە کە دەیانەوێ شــارەزایی زۆرتر لەســەر بابەتێکی دیاریکراو، وەدەســت خەن، دەستنیشان کەین. زۆر سوپاســی Cybulska Agneszka دەکەین کە لە رەوتی ئامادەو کۆنترۆڵ کردنی چۆنیەتیی کتێبەکــەدا، هاوکارییەکی زۆری دەگەڵ کردین. هەر بەو جۆرە سوپاســی Kyhring . V. Idaش دەکەین کە لە هیچ یارمەتیو هاوکارییەکی پێویســت لە کاتی ئامادەکردنی کتێبەکەدا، درێغییان لەگەڵمان نەکرد.

تکایە بۆ هێناخوار و خوێندنەوەی کتێبەکە دوگمەی Download داگرە

Related Articles

وەڵامێک بنووسە

Back to top button