سیاسیلێکۆڵینەوە

ئیسرائیل ، لە ئابرووچوونیکی ئەمنیەتیەوە بۆ ریسکێکی حەیسیەتی

پاش هێرشە بەرین و جی سەرنجەکەی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل لە بەرە بەیانی رۆژی شەمە (حەوتی ئوکتوبری 23) و بەریوەبردنی عەمەلیاتێکی چەند رەهەندە، کە تا ئیستە زیاتر لە هەزار کوژراوی لە خەلکی سیڤیل و هێزی نیزامیی ئیسرائیل و ژماریک دیل لە خەڵکی ئاسایی و نیزامیی لێ کەوتوەتەوە، وڵاتی ئیسرائیل بە خەلک و دەسەڵاتەکەیەوە لە شوکدان. شوکێک کە هێشتا بەرۆکی بەر نەداون و گەرچی بەتەواوی توانی نیزامی و مرۆڤیەوە بۆ بەرپەرچ دانەوەی ئەو هێرشە هاتوونەتە مەیدان، بەلام هێشتا شەرمەساریی ئەو غافڵگیر بوونە و ئەو شکەستە ئەمنیەتیە، باسی رۆژی میدیا و بواری سیاسەتە لە ئاستی لۆکال و جیهانیدایە.

بۆ قەرەبوو کردنەوەی ئەم شکست و سەرشۆڕیە، نیتانیاهو( سەرەکوەزیرانی ئیسرائیل) پاش کۆبوونەوە لەگەل سەرانی حیزبەکانی دیکەی مەیدانی سیاسەت لە ئیسرائیل( بە شەریکانی لە کابینە و بە ئوپۆزیسیۆنەوە) ، لە لێداوانێکدا بۆ خەڵکی ئیسرائیل و میدیای جیهانی ، بەبێ ئەوە هۆکاری ئەو شکستە ئەمنیەتیە روون بکاتەوە، رایگەیاند کە بڕیارمان داوە گۆرانی بنەرەتی لە «رۆژهەڵاتی ناورراست» پیک بێنین. ئەم قسەیە ئاوی زۆر دەخواتەوە و باج(مالیات)ی زۆرە.

واتا کاتێک دەوڵەتی ئیسرائیل ئیدیعای هەوڵدان بۆ گۆڕانی هەلومەرجی رۆژهەڵاتی ناوەراست دەکات، بە قسەیەکی دیکە، دەبێ خۆی بۆ پێکهێنانی گۆڕانکارییەکی گەورە لە ناوچەکەدا ئامادە کردبێ. گۆڕانکاریەک کە ئەم وڵاتە دەبێ بە زەبری توانی نیزامیی خۆی پێکی بینی.

ئەمە ئیدیعایەکی زۆر گەورەیە کە دەتوانێ خۆی لە پەلامار و شەڕی گشت لایەنە لە تەواوی ناوچەکە، هەر لە دوو ناوچەی ژیر دەسەڵاتی فەلەستینیەکان تا سووریە، لوبنان، یەمەن، عێراق و سەرەنجام ئیران بگرێتەوە. ئەمە واتا شەڕێکی بەرین و مالویرانکەر بۆ ناوچەکە. جا نیتانیاهو و هاوپەیمانانی بە چ پێوەر و توانێک ئەو ئیدیعایە دەکەن ، دەبی جاوەروانی رۆژانی داهاتوو بین. بەڵام هەرچی هەیە، حەتمەن حکوومەتی ئێران کە لە روانگەی ئیسرائیل و زۆربەی شارەزایانی بواری سیاسەتی ناوچەکەوە «سەری مارەکە» و هۆکاری سەرەکیی هێرش و جەنایەتەکانی حەماسە، هەر جزێکی گەورە یا جکۆلەی بەر دەکەوێ.

با چاوەروان بین. لەبەر ئەوە ئیسرائیل بۆ قەربوو کردنەوەی ئەو شکستە، پیویستی بەو ریسکە هەیە.

9ی ئوکتۆبری 2023

Related Articles

وەڵامێک بنووسە

Back to top button