
عوسمان ئیسماعیلی (ئاشق)
لەمێژەمەست و شەیدای خۆشەویستیی گوڵعوزارێکم
شەهیدی تیری غەمزەی دڵڕفێنی چاوخومارێــــــــکم
پەلوپۆی بەستوم، هێز و بڕست و تینی لێ سەندووم
تەماشای من نچێرێ چنگی چۆن چابوک تەوارێکم
ئەگەرچی زۆر لەمێژە شارەزای ڕێگای ئەوینداریم
لە حاست ئەو ملکەچ و دەستەونەزەر وەک تازەکارێکم
بە شلکیش دانەهات بەژنم بە لافاوی خەم و مەینەت
خەمی ئەو دایچەماندم، ئێستە هەر وەک پیرەدارێکم
خەتی چیرۆکی دوورین چرچولۆچی دەوری چاوی من
بەیانی دەردی عیشقن گشت نیشانە و ئاسەوارێـــکم
لە هەوراز و چڕی زۆر تێپەڕیم بۆ منزڵی مەقسوود
بەڵام هەروا لە دووی ئامانجی پێشووم تاسەبارێکم
ژیانی لاوەتیم دانا لە ڕێی پاراســــــــــــــــتنی کوێستان
کە چی ئێستا پەڕیوەم، هەر بەهیوای جێهەوارێکم
ئاشق
ساڵی ٨٦ی هەتاوی
بەکاربردنی “ئاواتی دێرین” لە لایەن کاک دیاکۆ هاشمی وەک نموونەی وشەی لێکدراو




